ئۆرشەلیم میوانداری دانیشتنی بێ وێنەی هێمنایەتی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل، ڕووسیە و ئامریکا

0
1022

رۆژی كورد :
ڕۆژی چوارشەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند مانگی داهاتوو ئۆرشەلیم میوانداری کۆبوونەوەی سێ لایەنەی بێ وێنەی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی هەر سێ وڵاتانی ئیسرائیل، ڕووسیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەکات.

بڕیار وایە مانگی داهاتوو جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری گشتی ئاسایشی نێونەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و نیکۆلای پاتڕۆشەڤ هاوتای ڕووسی خۆی لە پێوەندی لە گەڵ سووریە و ئێران لە گەڵ مەئێر بێن شەبات وتووێژ بکەن. ڕۆژی چوارشەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند مانگی داهاتوو ئۆرشەلیم میوانداری کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنەی بێ وێنە لە بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نێونەتەوەیی سێ وڵاتی ئیسرائیل، ڕووسیە و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات.
چەن خولەک پێش ئەوەی پاڕلەمانی ئیسرائیل دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجۆمەنی وەزیران بدات و ڕێکەوتی ١٧ ئه‌یلوولی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی نوێ دیاری بکات، وەزیری چاپەمەنی کۆشکی سپی لە بڵاوکراوەیەک دا ڕایگەیاند کە لە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو جان بۆڵتۆن باڵوێزی ڕاوێژکاری ئاسایشی نێونەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، مەئێر بێن شەبات ڕاوێژکاری ئاسایشی نێونەتەوەیی ئیسرائیل و نیکۆلای پاتڕۆشەڤ بەرپرسی ئەنجۆمەنی ئاسایشی گشتی ڕووسیە لە ئۆرشەلیم پێتەختی وڵاتی ئیسرائیل بۆ وتووێژ سەبارەت بە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە چاوپێکەوتنیان دەبێت.
چەن خولەکێک دوای دەنگدانی پاڕلەمان بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیر ئاماژەی بەم کۆبوونەوە کرد و لە سەر گرینگی یەکیەتی و تەبایی بۆ ئاسایشی نێونەتەوەیی ئێسرائیل جەختی تایبەتی کرد. نتانیاهوو بە تووڕەیەکی بەرچاو بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند زۆر چالاکی ماوە کە ئێمە بە تەمای بە ئاکام گەیاندنین، ئەمە ئەو چالاکییەیە کە ئێمە بە تەمای ئەنجام دانین نەک هەڵبژاردنی نا پێویست. کۆبوونەوەی هاوشێوەی ئەمە هەتا پێش ئێستا هیچ کات لە وڵاتی ئیسرائیل ڕووی نەداوە، هیچ کات. هاوکات نتانیاهوو لە سەر بڕیاری کۆبوونەوەکە هیچ بابەتێکی ئاشکرا نەکرد.
بڕیار وایە چڕکردنەوەی گشتی کۆبوونەوە سێ لایەنە بێ وێنەکە سەبارەت بە سووریە و هەوڵەکانی ئێران بۆ جێگرکردنی هێزی سەربازی خۆی لە نزیکی سنوورەکانی ئیسرائیل و بەرنامەی چوونەدەری هێزی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە وڵاتانی شەڕلێدراو بێت. مۆسکۆ هاوپەیمان و دۆستی نزیکی تاران و دەمیشقە، هاوکات ئۆرشەلیم و واشنگتۆن دۆژمنانی گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئامریکا ڕایگەیاند بێن شەبات بەرپرسی ئاسایشی نێونەتەوەیی ئێسرائیل مانگی ڕابردوو لە واشنگتۆن بۆ وتووێژ سەبارەت بە ئێران و ئەو بابەتانەی ئەبنە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە لە گەڵ جان بۆڵتۆن چاوپێکەوتنیان کردووە. بۆڵتۆن و بێن شەبات بەڵێنی هاوبەشی خۆیان بۆ بەرەنگاری چالاکیە ناکۆکەکانی ئێران و هەموو ئەو بابەتانەی ئەبنە هۆی ناسەقامگیری ئاشتی و باری ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو دونیا جارێکی دیکە دووپات کردووتەوە.
بە پێی کورتەی ڕاپۆرتێک لە لایەن دەفتەری سەرۆک وەزیران بێن شەبات دوایین جار لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیە بۆ وتووێژ سەبارەت بە بابەتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە باروودۆخی سووریە لە گەڵ پاتڕۆشەڤ بەرپرسی ئاسایشی نێونەتەوەیی ڕووسیە دیدار و چاوپێکەوتنیان کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بێن شەبات ڕاوێژکاری ئاسایشی نێونەتەوەیی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە وڵاتی ئیسرائیل پێداگرە لە سەر ئەوەی ڕژیمی ئێران هێزەکانی لە هەموو ناوچەکانی سووریە بباتە دەرەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.