ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئەمریکا: پێویستە ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ هاوکاریکردنی کورد بخاتە گەڕ

0
531

ڕۆژی کورد: ماڕشا بلاکبێرن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە پێویستە ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی کورد و هێزی پێشمەرگە تاوەکو دڵنيا بن کە جارێکی دیکە کورد رووبەڕووی هیچ پێشێلکارییەك نەبێت و هەروەها پێشمەرگەش ‌هەڕەشەی داعش لەناوچەکە لەناوبەرێت.

ماڕشا بلاکبێرن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردسیان ٢٤ گوتوویەتی: “ئەوە ئەرکێکی گرنگی ئەمریکایە کە هەوڵێکی جیدی بدەین و پابەندی خۆمان دووپات بکەینەوە کە جارێکی دیکە هیچ کارەسات و پێشێلکارییەکی رووبەرووی کورد نەبێتەوە”.

بلاكبێرن، هۆكاری هاوكاریكردنی كوردیشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ كورد هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و گوتی: ” کورد هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە لەشەڕی دژ بە داعش زۆر گرنگیشە کە واشنتن هەرچی پێداویستی پێشمەرگە بۆ ئەو شەڕە دابین بکات و چەکدارانی داعش لە ناوچەکە لەناوبەرن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت