ئه‌فغانستان: خۆپێشاندانێک به‌ درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ چوو

0
4456

به‌ پێی سه‌رجاوه‌ی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، له‌ ویلایه‌تی هه‌راتی ئه‌فغانستان خۆپێشاندانێک به‌ درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، خۆپێشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌رئێعدامی ئه‌و 13 که‌سه‌دا هاتبوونه‌ سه‌ر شه‌قام که‌ له‌ کاتی رۆیشتنیان بۆ ناو خاکی ئێران له‌ لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و ئێعدام ده‌کرێن.
خۆپێشانده‌ران که‌ بۆ ماوه‌ی 4 ساعه‌ت رێگای هه‌راتیان داخستبوو، ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ ئاشکرا نه‌کرێ ئه‌وا تۆڵه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌.

شایانیئاماژەیە کە ئەوە چەندەمین جارە کە لە ئەفغانستان بە دژی ئێران و دەست تێوەردانەکانی لە ئەفغانستان، ڕێپێوان دەکرێ. یەکێک لەو ڕپێوانانە دوای لەدار دانی کەمانگەر و هاوڕێیانی بەرێوەچوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.