ئاگاداری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ردانی ڕووحانی بۆ پاریس 

0
4042

هه‌ینیی خوێناوی پاریس و ڕوخساری دزێوی ئیسلامی سیاسی
شه‌وی هه‌ینی ١٣ی نوامبری ٢٠١٥ شه‌وێكی خوێناوی و ڕۆژێكی ماته‌مه‌مینی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی پاریس و فه‌ڕانسه‌ به‌تایبه‌تی و هه‌موو خه‌ڵاكنی ئازادیخواز به‌ گشتی بوو ، ده‌ستی تیرۆر و جینایه‌ت جارێكی دیكه‌ پاریسی ناوه‌ندی دێموكراسی كرده‌ ئامانج و خه‌ڵكی بێتاوان و بێ ده‌ره‌تان كرانه‌ ئامانجی هێرشی تیرۆریستانی داعش و زیاتر له‌ ١٢٨ كه‌س كوژران و نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون ، رۆژی كورد وه‌ك ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگیی كوردی ، وێرای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵك و حكومه‌تی فه‌ڕانسه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ دژه‌ ئینسانییه‌ به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كا
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن بڕیار بوو ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ ، دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ١٥،١٦ و ١٧ ی نوامبر خۆپێشاندانی ئێعتڕازی به‌ هاتنی رووحانی له‌ پاریس به‌ڕه‌وه‌ بچێ به‌ڵا لێره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌ هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕووحانی بۆ پاریس ، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ جینایه‌ته‌كانی ڕژیم ئیسلامیی ئێران له‌ پاریس تا كاتێكی نادیار وه‌دواده‌خرێ و به‌ڕێوه‌ ناچێ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت