ئامریکا داوای لە سێ وڵاتی ئەوروپایی کرد بۆ چاکسازیی لە ڕێکەوتنامەی ناوەکیی ئێران هاوکاری بن

0
855
FILE PHOTO: Iran's national flags are seen on a square in Tehran February 10, 2012, a day before the anniversary of the Islamic Revolution. REUTERS/Morteza Nikoubazl/File Photo

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا پڕژاوەتە سەر بابەتی ئامریکا و چاکسازی لە ڕێکەوتنامەیی ناوکیی ئێران واتا بەرجام و دەوری وڵاتانی ئەوروپایی. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەرییە سەرۆک کۆماری ئامریکا بەنیازە بەهاوکاریی سێ وڵاتی ئەوروپایی و لە دوو قۆناخدا چاکسازی لەم ڕێککەوتنامەدا بکات.

ڕۆژی کورد: لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئامریکا ڕێگەیەکی هەڵبژاردووە و هیوادارە کە سێ هاوپەیمانە ئەوروپاییەکەی واتا فەرانسە، بەریتانیا و ئاڵمان هاوکاری بن.

لەبری ئەم بەڵێنە، دۆناڵد تڕامپ لەمانگی مەی داهاتوودا یەکلایەنە گەمارۆکانی سەر ئێران درێژ دەکاتەوە.

فەرانسە، ئاڵمان و بەریتانیا تا ئێستا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە پێبەندی ڕێککەوتنامەکەن و لەبەرامبەریشدا لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا نیگەرانن.

بەڵام ڕۆیتەرز پێی وایە ئەم داوای ئامریکا سێ بەربەستی لەپێشە، یەکەم بەربەست ئەوەیە کە وڵاتانی ئەوروپایی ئاگاداری بیرۆکەکانی تڕامپ نین و پێیان خۆش نیە دووبارە ڕوبەڕویی داوایەکی نوێ بن لەلایەن سەرۆککۆماری ئامریکاوە.

ڕۆیتەرز دەڵێ ئەم سێ وڵاتە زلهێزە ئەوروپاییە ترسیان لەوەی هەیە کە ئەگەر ئەم داوای تڕامپ قەبووڵ بکەن، ئەوە دواتر تڕامپ ئەگەر داوایەکی دیکەی هەبێت ئەوان مەجبوور دەبن ملی پێبدەن. ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە شارەزاییانی ئەوروپایی و ئامریکای، ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئامریکا داواکانی خۆی کەمتر کردووەتەوە لەبەرامبەر مانگی ژانوییەی ڕابردوودا و ئەمە دەتوانێت ڕێخۆشکەر بێت بۆ وتوێژیی نێوان وڵاتانی ئەوروپایی و ئامریکا.

دەوڵەتی ئامریکا لە پەیامەکەیدا بۆ سێ هاوپەیمانە ئەوروپاییەکەی: داوا لە ئێوە دەکەین بۆ دۆزینەوەیی ڕێککەوتنێکی باشتر و ڕێکوپێکتر ئەوە پێکەوە هاوکاربین. ئامانج لەم کارە بۆ ڕێگری کردنە لە کۆماری ئیسلامی لە زیاتر دەستێوەردانەکان و تاقیکردنەوەی موشەکە دوورهاوێژەکانی و هەروەها گارانتی چاوپێکەوتنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیی ئەتۆمی و لە کۆتاییدا درێژکردنەوەی ماوەیی ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران.

لە دیدی سەرۆککۆماری ئامریکاوە، ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران زۆر کێشەیی تێدایە. لەبەر ئەوەیی ئەم ڕێککەوتننامەیە بەرنامە موشەکیەکانی ئێرانی بێ وڵام هێشتووەتەوە و هەروەها کێشەیی چاوپێکەوتنەکانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیی ئەتۆمی هەر ماوە.
هەروەها سەرۆککۆماری ئامریکا دژی ئەوەیە کە ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەنها بۆ ۱۰ ساڵ بێت.

دیپلۆماتێکی ئامریکایی گوتویەتی، کە ئامریکا بەنیازە لەدوو قۆناغدا ئەم بابەتانە چارەسەر بکات.

لە قۆناغی یەکەمدا لەنێوان ۱۲ی ژانوییە تاکوو ۱۲ی مەی، دەوڵەتی ئامریکا بەجیدی هەوڵدەدات کە سەرەنجی سێ وڵاتە ئەوروپاییەکە بۆلایی بۆچوونەکانی تڕامپ ڕابکێشێت. لەم قۆناغەدا دەولەتی ئامریکا داوا لە سێ وڵاتە ئەوروپاییەکە دەکات کە کێشەکانی ڕێککەوتن بە نووسینەوەیی ڕێککەوتنێکی باشتر چارەسەر بکەن. لە قۆناغی دووەمدا کە لە ۱۲ی مەی دەستپێدەکات ئامریکا ڕێککەوتنامە واژۆ کراوەکە لەمەڕ ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران لەبەردەم ڕووسیە و چینیشدا دادەنێت.

شۆرای تەناهیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی ژوئیەیی ساڵی ۲۰۱۵ ڕێککەوتنامەی ژمارە ۲۲۳۱ی لەمەڕ چالاکییە ناوکیەکەی ئێران پەسەند کرد، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئێران دەبێ هەموو چالاکییە موشەکییەکانی خۆی کە توانایی هەڵگرتنی چەکی ناوکیە ڕابگرێت و هەشت ساڵ لە هاویشتنی هەرجۆرە موشەکێکی بالێستیکی خۆببوێرێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.