ئامریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیە و چین، زەڕادخانەکانی خۆی چالاکتر دەکات.

0
44

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا لەمەڕ هێزی ناوکی، کە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بڵاوکرایەوە، ئەم وڵاتە دەیهەوێ زەڕادخانەکانی خۆی بەچەکی ناوکیی کەم هێز چالاکتر و پتەوتر بکات.

ڕۆژی کورد: بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا ڕایانگەیاند، ئەم چەکانە جێگای چەکە بەهێزەکان دەگرنەوە.

ئەم ڕێکارە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەوەی کە پێی دەوترێ (گۆڕانی نەرێنیی پێوەندیە جیهانیەکان) داڕێژراوە.

وادیارە گۆڕانکاریی ستراتێژیی ئامریکا و مەترسیی ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لەگەڵ ڕووسیە، چین، ئێران و کۆریای باکوور هۆکاری سەرەکیی پێکهاتنیگۆڕانکاری لە چەکە ناوکیەکانی ئامریکادا بێت.

کەواتە، ئامریکا بڕی چەکە ناوکیەکانی زیاتر دەکات بەڵام هێزیان دادەبەزێنێ.

ڕۆبێرت سۆفر، جێگری وەزیری بەرگریی ئامریکا، لە باس لەسەر گۆڕانکاریی ستراتێژیی ئامریکادا گوتی: “واشنگتۆن دەیهەوێ دڵنیابێت کە هیچ هەڵەیەک لەلایەن ڕووسیەوە ناکرێت”، لە درێژەی قسەکانیدا  گوتی: “ڕووسیە دەبێ بزانێت کە هێرشی ناوکی، تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت لە ئامانجەکانیان نزیکیان ناکاتەوە، بەڵام دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و ناوەڕۆکی شەڕانگێزیی ئەوان دەردەخات و تەنانەت خەسارێکی قورسی بۆ مۆسکۆ بەدواوە دەبێت .”

هێندێک لە لێکۆڵەرانی سەربازی دەڵێن، گۆڕانی ستراتێژیی ئامریکام ئەگەری هەیە ببێتە هۆکاری هەڵایسانی شەڕێکی سارد لەنێوان ئامریکا و ڕووسیە و چین.

بەڵام گۆرگ ویور، بەرپرسی هێزی ئیستراتێژی ئەرتەشی ئامریکا گوتی کە ئەم وڵاتە مەبەستی نیە کە هێرشبەری یەکەم بێت، ئامانجی ئەم وڵاتە ئەوەیە لەئەگەری هێرش بۆسەریان ئەوە بەکارهێنانی چەکی ناوکی بەهێزتر بێت.

چەکە ناوکییەکانی ئێستای ئامریکا ئەوەندە بەهێزە کە بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەئەگەری شەڕدا بەکارهێنانیان لەئەگەرێکی لاوازدایە، بەڵام چەکە نوێیەکان هێزی وێرانکەریان کەمترە و ئەگەری بەکارهێنانیان لەشەڕدا هەیە. لەگەڵ ئەوەیشدا هێزی وێرانکاری ئەم چەکانە یان بەرامبەرە لەگەڵ ئەو چەکەی کە لەشەڕی جیهانی دووەمدا بەرامبەر بە ژاپۆن بەکار هێنرا یانیش هێـندێک کەمترە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌