ئاماری مردن بە هۆی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سنە بەرز بۆتەوە

0
3337

بەپێی لێدوانی بەرپرسی گشتی پزشکی یاسایی پارێزگای سنە لە ناوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، ٣٣ کەس لەو پارێزگایە بە هۆی مادە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست داوە کە لەو رێژەیە ٢٩ پیاو و چواری تر ژن بوون.

غوڵامڕەزا هوماینپوور لە وت و وێژ لەگەڵ هەواڵدەراندا گوتی: لە ماوەی هەشتی مانگی ڕابردوودا، ٣٢ کەس لەو پارێزگایە بە هۆی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست داوە و مردوون کە لە بەراورد بە ڕێژەی ٢٥ کەسی لە ساڵی پاردا، ٣٢ لەسەر بەرز بۆتەوە.

ناوبراو هەروەها گوتی: لەو هەشت مانگەی دوایی ئەو ساڵدا ٢٩ پیاو و ٤ ژن بەو هۆیەوە مردوون کە ساڵی پار ٢٢ پیاو و ٣ ژن بەو هۆیەوە مردبوون.

شایانی باسە کە بە پێی ڕاپۆرتە ناونەتەوەیی و ناوچەیی و هەروەها بانگەشەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، ئێران خۆی یەکێک لە بەرهەمهێنەرەکانی هەندێک لە مادە هۆشبەرەکانە و ئەو بەرهەمهێنانە بەتایبەتی لە ناوچە کەمینەنشینەکانە و لە بەشی کوردستانییشدا سێ شار، شنۆ، پیرانشار و بەتایبەتی سەردەشت، بە کارگا بەرهەمهێنەرەکانی شیشە، ئاخندراون و سەرجەم ئەو کارگایانە لە لایەن کەسانی سەر بە لایەنە دەوڵەتییە سەربازییەکانی وەک سپاس و سپای قودسن و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکردرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.