ئاشکرا بونى پەیوەندیەکانى ئێران و “ئەلقاعیدە” لە نامەکانى بن لادن

0
643

دواى کوژرانى ئوسامە بن لادن سەرۆکى رێکخراوى ئەلقاعیدەى تیروریستى ئەفغانستان لە هێرێشکى هێزەکانى تایبەتى ئەمریکا لە ساڵى ٢٠١١ لە ئەبیت ئابادى پاکستان زۆر بەلگە و دۆکۆمنت کەوتە دەست هیزەکانى ئەمریکا بەشێک لەوان ئێستا ئاشکرا دەکرێن.

لە میانەى ئەو دکۆمێنتانە نامەکانى پەیوەندى نێوان ئێران و ئەلقاعیدە دەبینرێت کە بە چاو پۆشی کردن لە جیاوازیەکانى ئیدۆلۆژى هاوکارى ئستراتیژیکى لە نێوانیان دا بە دى دەکرێت.

لە یەکێک لەو نامانە کە یەکێک لە ڕێبەرانى ئەلقاعیدە بۆ بن لادنى ناردوە ئاماژە  بە پەیوەندى نێوان تاران و ئەلقاعیدە دەکات و دەڵى” ئێران خەریکى هاوکارى کردنى  نوێنەرى رێبەرى ئەلقاعیدەیە ئەو هاوکاریە تەنیا پەیوەندیدار بە بارۆدۆخى نەخۆشەکان نیە بەڵکۆ لە هەنگاوى یەکەم پرسی عێراق بۆ ئەوان گرینگە ئەوان لە و باوەڕە دان کە “ئەزرەق” (واتە ئەبو مەسعەب زەرقاوى کە رێبەرى ئەلقاعیدە لە عێراقە ) گروپەکەى لە تەقاندنەوەى زیارەتگاکانى شیعە دەستى هەیە.

لە درێژەى ئەو نامەیە دا هاتوە “هەر بۆیەش ئەوان بە دواى ئەوە دان  پەیوەندى بگرن بە  نوێنەرى حاکم (واتە بن لادن) تا لە سەر بابەتەکانى هاوکارى کردن باس و گفتگۆ بکەن چونکو ئەو کەسەى کە نێوەندجیاتى نێوانمان دەکات دەڵێ ئەگەر گرفتەکانى نێوانمان چارەسەر بکرێن ئەوا باس لە جۆرێک پشتیوانى ئێران لە قاعیدە دەکەن ئەوان دەیانهەوێ پەیامێک لە ئێوە وەرگرن کە لە عێراق زیارەتگاکانى شیعە لە لایەن برادەرانى ئێمە هێرشیان ناکرێتە سەر.”

هەروەها لە بەشێکى ترى ئەو دکومێنتانە باس لە بارودۆخى بنەمالەى بن لادن لە ئێران دەکرێت و چونیەتى ئازاد کردنىان باس گفتگۆى لە سەر کراوە هەتا بن ادن داوا دەکات ئەو ئەسیرانە بە پەلە ئازاد بکرین.

شایانى باسە پەیوەندى نیوان ئێران و گروپە توندڕەوەکان تەنیا بە گروپە شیعەکان کورت نەکراوەتەوە بەڵکو لە گەڵ ئەو گروپانەى کە جیاوازى ئیدۆلۆژیشیان هەیە لە پەیوەندى و هاوکارى پراکتیکین کە جێگاى سەرنج و دورلە بانگەشەکانى ئێران وەکو دەوڵەتێکى شیعەى ناوچەیە بەڵکو زیاتر وەکو دەوڵەتێکى تیرۆریستى ناوچە دەبینرێت کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ڕەچاوى هێچ چوارچێوە ناکەن و ئامادەى هەر کارێکى نامرۆڤانەن. هەر لەو روانگەیەش بە روانین لە کردەوەکانى داعش و نەبونى هیچ زیانیان بۆ ئێران وشیعە و کارکردن لە پیناو ئامانجەکانى ئێران و ئەسەد نیشانەى هەبونى پەیوەندیەکى لەو جۆرەىە کە لە داهاتوو بە بەلگەى لەم جۆرە ئاشکرا تر دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.