ئازادی باشترین شتە- بەشی دووهەم

0
1453

کتێبی ”لەمەڕ ئازادی” ی جان ستوارت میلل 

نووسەر: فەیلەسوف و دوکتور پاتریک فریدلووند لێکۆلەرەوە و مامۆستا لە زانستگای لووند

وەرگێرلەسۆئێدییەوە : حامید مائیلی
 بەشی دووهەم

لایەنی ئەرێنی لای ستوارت میلل ئەوەیکە ئینسانەکان کە خاوەن بیر و باوەرگەلێکن و خەریکی پڕوپاگەندەن بۆ بیر وباوەریان ،سروشتییە کە دەبی ئیزنیان ببێ تا ئەوانیش دە کێبڕکێیی نێوان بیر وبۆچوونەکاندا بەشدار بن و جێگای خۆیان بکەنەوە .ئەو چەند لایەنییە “پلوڕالیزم” کە ساز دەبێ ستوارت میلل بە هەمەلایەنییەکی ئەرێنی دادەنێ .ئەگەر چەند لایەن و جیواز دەگەڵ یەکتر هەلیان ببێ کە ئازادانە گەشە بکەن دە کۆمەلگایەکدا بۆ هەمووان قازانجی دەبێ و هەموو کەلکی لێوەردەگرن .تەنیا ڕێگایەکە بەرەو گەشەکردن و بە کردەوە پێشکەوتوویی دەستەبەر دەکرێ .
هەموو کەس دەبێ ئازادی ببێ کە بتوانێ ژیانی دوا ڕۆژی خۆی دابڕێژێ – تا ئەو جێگایە کە زەرەری بە کەس نەگا- تەنانەت خەڵکی دیکە پێشیانوابێ کە بەرنامەیەکی شێتۆکەیە . شتێکی ئینسانییە کە ئێمە ئیزن بدەین ئینسانەکان بپشکوێن ، تەنانەت ئەگەر خۆشمان ئەو ئازادییەمان بە دڵ نەبێ ، تەنانەت ئەگەر هەست بەوەش بکەم کە من هیچ پێویستییەکیشم بەوە نەبێ کە “ئەوەی دڵم دەیەوێ بیکەم” و ڕێگای نەریتی خۆشم بگرمە بەر ،لەسایەی ئەو ئازادیەی کە خەڵک دەیانبێ تەنانەت منیش پێشوەچوون بە خۆمەوە دەبینم .
ئەو ئازادییە ‌هەلگرێ زانیاری و ئیمکاناتێکە لە مەڕ ئەو ڕێبازانە، کە خەڵکی دیکە دەیپێون . تەنانەت ئەگەر تاقمێکی کەمیش وەخۆ بگرێ بەڵام هێشتا ڕێگایەک خۆشکراوە و یارمەتیدەرە بۆ ئێمە کە خۆمان بپارێزین لەژیانێکی ئاژەڵانە کە بە بێ وەیکە هیچ ئامانجێکمان ببێ.
ستوارت میلل دەڵێ :رەسەنایەتی شتێکی گرینگە دە ژیاندا ،بەڵام ئەو کەسانەوە کە لێی بێ بەرین پێیان وا نییە .ئەوە خۆی شێوەیە لەلادان  چونکوو سنووری نیسبی دە ئاکامدا زەخت و سەرکوتی بیر وڕای گشتی لێدەکەوێتەوە . هەر بۆیەشە دە درێژەدا دەڵێ: پێویستی بە سرنجە و بنبڕ کردنی ئەو زوڵم و بێعەداڵەتی هەیە .ئینسانەکان جیاوازن و خوازیاری شتی جیاوازیشن .ئەوە کە جاری وایە دەرفەتەکە گرینگە، بەڵام بە بێ بایخ دانراو، وەک هەلبژاردنی کەوشێکی پڕ بەپێ خۆت .ستوارت میلل ئاماژە بەوە دەکا ،کە ئێمە دەبوو ددان بەو جیاوازییانە دابنێین ،و تەنانەت لە هەرێمی دیکەشدا.ئێمە دەبوو بۆ نموونە پێداویستییەکانمان بە گوێرەی کەش وهەوای جیاوازی ئەخلاقی بۆ نینسانگەلی جیاواز لەبەرچاو بگرین .کەشوهەوایەکی ئەخلاقی دەتوانێ زۆر جاران دەگمەنایەتی یشی تێدا بێ.
بۆیەشە ،چەند لایەنی و ڕەسەنایەتی، دەبێ تاقم و دەستە و تاکەکانیش بگرێتە خۆ. شتێک ستوارت میلل دەیەوێ پێی بگا ئەوەیە، کە مادام ئازادی هەیە ،چەند لایەنیش هەیە ،سەرچاوەی چاکسازی و ڕێفۆڕمیش هەر ئەوەیە.جێگایەک ئازادی لێیە ،سەرچاوەیەکی زۆربۆ چاکسازی وەک لێهاتوویی تاکەکانی دەگمەن یشی لێیە .مەبەستی ستوارت میلل یش هەر ئەوەیە کە جیاوازییەکان دەبنە هۆی پێشکەوتوویی. شتەکە خەراپتر نابێ بە بوونی ئازادی ،بە پێچەوانەوە هەڵومەرجێکە بۆ پشکووتنی تاکەکان .
ڕاست ئەو دوو پاساوە وەک ڕایەڵێکە کە لە “لەمەڕ ئازادی ” هەڵکێشراوە .ئازادی ئەندێشە ،قسەی دڵ کردن ،هەر وەک ئازادی خولقاندنی و بەکردەوە بەڕێوەبردن،بەو پاساوە کە بەژەوەندی هەمووانی لێدەکەوێتەوە.پێشکەوتوویی کۆمەلگا هۆیەکی ئەو چەند بیر وباوەڕییەیە و دەکار کردنیانە دە ڕەوتی ژیاندا. نە سەبارەت بەوەیکە ستوارت میلل بەرژەوەندی خواز نییە ،کەلک وەرگرتنی ئەوتۆ دەستکەوتیک بەرزترین پێگەیە .لە لایکی دیکە سەرچاوەی ئەوپاساو هێنانەوەی ستوارت میلل بنەمای باوەڕێکە کە پێیوایە ئازادی بیر وڕا دەربرین و ئازادی ژیان لە پێداویستییەکانی هەرە گرینگی ڕووحی تاکەکانە نە کۆیلەکردنیان .لێرە مەبەستی سەرەکی ئەوەیە کە ئینسانەکان دەبێ لە چاوەدێری بە سەر بیرکردنەوەیان ڕزگارییان بێ، بە قسە و بە کردەوە دەبێ پێبگەن و بپشکوێن .ئەوەیکە دەو ڕەوتەدا گرینگە بۆ ستوارت میلل ئەوەیە کەمرۆڤ ببێتە ” گەوهەری جوان و ڕەسەن ” نە بەو مانایە کە هەموو دەبێ وەک یەک بتاشرێن ،بەڵکوو ئیزن بدرێن خۆیان بە پێی سروشتی خۆیان گەشە بکەن و ڕێک وپێک بکرێن .
ئەوە زۆر گرینگە کە ئەوەی ڕوودەدا دەبێ دە سنوورەکانی دیاریکرا لەمەڕ مافەکانی دیکە ,بە لەبەرچاوگرتنی خواستی خەڵکی دیکە بێ. ستوارت میلل پێیوایە هێندێک بەربەست دانان لە پێداویستییەکانن .بەڵام پرسیارێک ئەوەیە کە ئەرێ ئازادی  ئیزن بەوە دەدا ؟— بێ شک ئیزن دەدا ،پرسیارێکی دیکەش ئەوەیە کە ئەرێ بە موتڵەق دادەنرێ ؟ نا ،ناتوانێ دابنرێ.
پرسیارەکە ئەوەیە کە سنوورەکان بۆ ئازادی دەبێ لە قالب بدرێن ،لە کوێی ڕەت دەبن ،و لە سەر چ بنەمایەک .لە هێندێک بەرتەسک کردنەوە دواوین .کاتێک بیر وباوەڕیکی دیکەش تاقی دەکرێنەوە و دەرکەوت کە نەگونجاون ، زەرەریان هەیە یان هیچ بەرهەمێکیان نییە ،بە گوێرەی قسەکانی ستوارت میلل هیچ بیانوویەک بۆ پێداگری لە سەریان ڕەو انییە و باشترە کە هەر وەلای بنێین. ستوارت میلل لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئیمە بە گشتی ئەرکی هاوبەشمان لە هەمبەر ئەوەوە هەیە .ئێمە دە یەک کۆمەلگادا دەژین و تەنانەت ئەگەر ئێمە ئازادی ژیانمان بەو شێوەیە کە دەمانەوێ ببێ ،وادەردەکەوێ کە ئێمە باوەرمان بە باشترین هەیە ودەبێ ئێمەش دە وەدیهێنانی دا بەشدار بین .ئەو بەشە کە دانی ماڵیات و چوونە سەربازی “ئیجباری”یە بە ئەرکی دەزانێ و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە کەس نابێ خۆیانی لێ بدزێتەوە و تەنانەت دەتوانری بڵێین کە ئێمە بەرپرسیارین کە دە ژیانی سیاسیشدا بەشدار بین و لە ڕوانگەی ئەخلاقییە دیفاع لەهەژار و دەست نەڕۆیوان بە ئەرکی خۆمان بزانین .
لە بەرهەمەکەی ستوارت میلل دا هێندیکی بنکڕ تێدا دیارە ،لانیکە دوو لەوان بایخی ئەوەیان هەیە کە بیانهێنینە گۆڕێ.هەووەڵی ئەوەیەکە ستوارت میلل تا ئەو جێگایە باسی ئینسان دێتە گۆڕێ زۆر خۆشبینە. ئەوە تایبەتەمەندییەکی باشی پێوە دیارە، تەنانەت ستوارت میلل لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ساویلکەترین ئینسان مافی دەربڕینی هەستی خۆی هەیە . بەڵام ئاخۆ ئەو ئینسانە ئەوەندە دلگەورەیە کە جێی مەبەستی بیر وباوەری لیبڕاڵانەی ستوارت میللە ؟ هەلومەرجەکە بە ڕاستی ئەوتۆ بەڕێوە دەچێ کە پێشکەوتوویییەکە بتوانێ بەئاڵوگۆڕێکی ئازادانە قانعت بکا نەک لە ڕووی تۆبز و بە زۆرییەوە ؟ئەرێ بە ڕاستی ئینسان دەو ڕادە شعوورییەدایە دوای وەیکە بە وردی وسرنجەوە گوێی لە پاساوە و بەڵگەکانی واقیعی هەڵخست ، ئامادە بێ کە خۆی بگۆڕێ ؟
ئەرێ شیکاری و ڕوونکردنەوەی هەمەلایەنە لە سەر یەک پرسیار دەتوانێ نەخشی فێرکارانە وەستۆ بگرێ؟ هیچ شتێکی سەیریش نییە،لەوانەشە هەلێک بڕەخسێنێ.پرسیاری سەرەکی لێرە ئەوەیە ئەرێ ئینسان توانایی لەبەرچاوگرتنی بەرپرسیارەتی ئەو ئازادییەی هەیە کە پێویستێتی ؟ ستوارت میلل ڕوو قسەکانی دە مرۆڤەکانی خوێندوار و بە توانایە دە فەرهەنگێکی شارەستانییەتدا ،ئەوە دەمێنێتەوە سەر بەشی پرسیارەکانی دوایی .ئەی باقی ئێمە ؟ ئێمەیەک کە نەخوێندەوارین ،ئێمەیەک کە نە تواناییمان هەیە ونە سەر وچاومان کراوەیە ؟ ئەی ئێمەیەک کە دە کۆمەلگایەکدا دەژین کە لە فەرهەنگی شارەستانییەتی بورژوازی بێ بەرین؟
سەرلەنوێ ،و لەلایەکی دیکەوە ، ئەرێ ئەوە ئەو شتە نییە کە دەبێ بە دوویەوە بین کە ئێمە هەموو دەبێ خویندەوار و ڕیشەمان دە تەڕکی ئەو ڕەوتە بە مانای ڕاستەقینەی وشەکەدا بێ ؟ بە هەر حاڵ ڕەنگبێ بلوێ بە گوێرەی ستوارت میلل بۆ نموونە کە دەڵێ: گرفتی سەرەکی ئەوە نییە کە خواستێکی زۆر بە هێز و گەورەیە ،بەڵکوو ئاستەنگی سەرەکی سەر ڕێیە بوونی ئەخلاق و ویژدانێکی لاوازە.
خواست و ویست ،وزەیەکە کە دەکرێ هەم بە چاک و هەم بە خەراپ کەلکی لێوەربگیرێ. گرینگ ئەوەیە کە ئەو وزەیە دە ڕیگایەکی بەرحەقدا کەلکی لێوەربگیرێ .گرینگ لێرە ئەوەیە کە دەبێ فێر بین کە تۆوێک داچێنین کە چاکەی لێ بەرهەم دێ .
بیری لیبڕالی ئەغڵەب دەگەڵ دین بە هێندیک شێوە ئاوێتە دەکرێ .دەست وێڕاگەیین بۆ ئەو مەبەستە لە ڕوانگەی ستوارت میلل ئەوەیەکە دەبێ یارمەتیدەر وپشتیوان بۆ ئەوتۆ بیر وباوەڕێک دەستەبەر بکرێ ،کە پێیانوایە ئازادی دەبێ ببێ و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە تاقی بکرێتەوە – تەنانەت دە نێوی هەمووئەو دینانەی دونیایەدا .ئەوەش دەبێ مەیدان کراوە بێ نە تەنیا هەر بۆ دینە جۆراوجۆرەکان بەڵکوو بۆ ئیماندارانی جۆراوجۆر و بیر وبۆچوونی مەزهەبی جۆراوجۆر تەنانەت بۆ هێندێک دینی دیکەش.ئازادی دژایەتیکردن دەگەڵ بەرێوەبەرایەتی لە سەرەوەڕا ، بە ناوەندی کردن ، یەکلایەنە کردن ، ئیستیبداد ،بیری تاکە کەسیی وئازادی بیر وڕا دەربڕین دژ بە هەر شێوە داسەپاندنێکی فکرییە کە بە یارمەتی هەر تێۆرییەکی دارێژراو لەلایەن هەر ئینسانێکی دەستەڵاتدارەوە بێ .
ستوارت میلل دەگەڵ ئەوەیە کە سەرەڕای ئالۆزی ،ئازادی دەتوانرێ خوێندنەوەی جیاوازیشی لێبکرێ ،تا ئەو جێگایە داڕشتنی ژیان و شێوەی ژیان دەگرێتەوە وئەگەر دەستەبەر بوو، کەئەغڵەب پێویستی بەوەیە کە تاک بە تەواوی سەرەڕۆیانە بڕێار نەدا چونکوو دەتوانێ لایەنگەلی مەزهەبیش دەو نێوەدا سرنجڕاکێش بن .ئەگەر بیرۆکەی ستوارت میلل ئاوا لێکبدرێتەوە ،سروشتییە کە دە کۆمەلگادا بیرێک لە مەزهەبیش دەکرێتەوە کە بتوانێ جێی خۆی ببینێتەوە،نەک وەک باوەڕێکی شەخسی تاک بەڵکوو وەک شێوە ژیانێک . دەو پەیوەندییەدا پرسیارگەلێک لە پێشمان قووت دەبنەوە ،کە دەبێ چارە سەر بکرێن – بەڵام دەگەڵ خۆمان نەک دەگەڵ ستوارت میلل .

تیغەرەی بابەتی ستوارت میلل تەنیا ئازادیی ،باوەڕ ،ڕادەربرین و بەڕێوەبردن ناگرێتەوە ،بەڵکوو لەوانەشە هەر بە قەرایی ئازادی ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ ژیانێک بە گویرەی دڵی خۆت. ئەوەش وادیارە دژایەتی دەگەڵ ویستی لیبرالیسم بۆ سێکولار بوون ببێ .

وادیارە ستوارت میلل وەک لیبڕاڵ و پارێزەری ئازادی تاک ،دەرکێکیش ڕوو بە پرسی گرووپە وتاقمێک دەکاتەوە ،دژایەتییەکان بە خشکە لێرە لە هەمبەر لیبرالیسم لە مەڕ تاقمەکان سەرهەلدەدەن .ئەرێ ئەوەش بەو مانایە نییە، ئینسان کەوەک واقیعییەتێک سەر بە تاقم و گرووپە،و ئەگەر لەو فەسلەفە سیاسییە بە دوور سەیر بکرێ هەڵەیە ؟ئەرێ ڕەنگە واشبێ کە بۆ ئینسان واباشە کە سەربە تاقم و گرووپێکی خێرخواز بێ؟ ستوارت میلل جەخت لە سەر بەرنامە ژیان ،داڕشتنی ژیان و ژیان بە کردەوە دەکاتەوە و پێیوایە باسێک بەرینتر بورووژێندرێ لەمەڕ ئازادی تێکەڵاویی ئینسانەکان دەگەڵ یەکتر ،بۆ مافی تاقم و گرووپەکان .ئەگەر نووسراوەکانی ستوارت میل ئاوا بخوێندرێنە،تەنانەت ،سروستییە مەیلی بیر کردنەوە لە مەڕ پێگەی دینیش لە کۆمەلگادا سرنجڕاکیش دەبێ، ونابێتە شتێکی خسووسی تاکەکان ،بەڵکوو دەبتە بەشێک لە کردەوە لە ژیاندا . جا دیارە دەو پەیوەندییەدا زۆر پرسیاری دیکەش دێنە گۆڕێ .ئەوەش دەبێ خۆمان چارە سەریان بکەین نەک ستوارت میل.ستوارت میلل لیبرالێکی شێلگیری ڕێگای ئازادی و هەر وەها سیمایەکی بە ئەزموون بە گشتی وەک بابە گەورەیەک کە ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ویستە هاوبەشیەکان خۆش دەکا .ستوارت پاروو بۆ جوون و کەرەسە وبەستێن بۆ دیالۆگیکی گرینک دەستەبەر دەکا.تەنانەت ئەو وڵامیش دەداتەوە ،بەلام ئەوە دەبێ بتوانرێ و وەربگیرێ تا بتوانێ ببتە ئەو وڵامە کەمەبەستی ستوارت میللە، ئەوەیکە دەبێ بیسەر بی بەڵام نەک گوێڕایەڵێکی چاوقووچاو . دە ساتی هەڵسەنگاندن و پێکگرتن دا ئەوە تەنیا ئێمە خۆمان دۆزەرەوەی ڕێگاین نەک ستوارت میلل.

بابەتی پەیوەندیدار؛
بەشی یەکەم

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.